زاری كرمانجی-خەلیفان
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای خەلیفان ئەنجام دەدرێن.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەسەردانێكی مەیدانیدا هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەیاوەری شاندێكی ئیداری پەڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری قەزای خەلیفانیان بەسەر كردەوەو لە كەم و كۆڕییەكانیان كۆڵیەوە”.
گووتیشی: ” یەكێك لەم پڕۆژانە برتییە لە دروستكردنی شەقامی یاریگاى ناوەندی وەرزش و لاوانی خەلیفان، لە گەڕەكی بناری كۆڕەك، كە بە گوژمەی 509 ملیۆن دینار لە جێبەجێكرندایە.