زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، رۆژانە خەڵكێكی زۆر روو بۆ مەلەكردن و خۆ فێنككردنەوە روو لە رووبارەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەن، بەرگری شارستانی سۆرانیش رێنمایی دەخاتە روو.
لەمبارەوە رائید رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، داواكارە لە هاووڵاتییان لەكاتی چوونییان بۆ سەر رووبارو مەلە كردن هێلەگەی تایبەت بە مەلەوانی بەکار بهێنن ، لەم شوێنانە نزیك نەكەونەوە كە مەترسی خنكانیان لێدەكرێت و ئاگاداری منداڵەكانیشیان بن”.
دەشڵێت ” لە گەلی عەلی بەگ و هەندێ لە رووبارەكانی سنوورەكە تابلۆی هۆشیار كردنەوە داندراوەو پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكانی بەرگری شارستانی بن، لە پێناو سەرلامەتی هەموو لایەك”.