شەوی رابردوو شوكر خەیات، هونەرمەندی گەورەی كوردستان، لە تەمەنی 83 ساڵیدا و دوای ملمڵانێ لەگەڵ نەخۆشیی درێژخایەن لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كۆچی دوایی كرد.
بڕیارە پاش كەمێكی دیكە تەرمەكەی بەرەو شاری كەركووك ببردرێت و لەسەر وەسیەتی خۆی لەوێ بە خاك بسپیرێت .
ئەم هونەرمەندە سەدان بەرهەمی هونەری لەپاش خۆی بەجێ هێشت و خزمەتێكی مەزنی بواری هونەر و گۆرانی كوردی كردووە .