دوای ئەوەی شەوی رابردوو (نیاز دەرگەڵەیی) لە نێو باخەكەی خۆی كە لە دەربەندی رانیەیە بە چەند فیشەكێك كراوەتە ئامانج و كوژراوە، چەند زانیارییەك لەسەر پلانەكانی داهاتووی (نیاز) ئاشكرا دەكرێن، یەكێك لە زانیارییەكان كە بڵاو بۆتەوە لەسەر زاری هاورێیانی ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ، ( نیاز دەرگەلەیی ) خۆی ئامادە كردووە لە كاتی هەڵژبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەرپرسیارییەتی سنووری بازنەی سۆران لەسەر لیستەكەی لاهوور جەنگی وەربگرێت .
برایەكی هاوكار جاف بە ناوی (سامان) (ئەو ئەفسەرەی ئەنجوومەنی ئاسایش كە لە لایەن دژەتیرۆری یەكێتییەوە تیرۆر كرا)، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی، نیاز دەرگەڵەیی ” قوربانیی دەستی بافڵ تاڵەبانی و تاقمە تیرۆریستییەكەیەتی”.
ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە” دوو هەفتە لەمەوبەر، بافڵ تاڵەبانی 20 خولەك بە مۆبایل قسەی لەگەڵ نیاز دەرگەڵەیی كردووە.”
سامان جاف زیاتر نووسیەتی ” كەمێكی تر ماستاوچییەكانی حزبەكەم دێنە سەر خەت بۆ شاردنەوەی تیرۆرەكە، یان دەڵێن بە كێشەی كۆمەڵایەتی تیرۆر كراوە، یان دەڵێن خۆی ئینتیحار كردووە، یانیش دەیكەنە ملی پارتییەوە “.
دەقی نووسینەكەی سامان جاف، لە كۆمێنتە :