زاری كرمانجی-شەقڵاوە
پارێزگای هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە به ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان بەرپرسی وەبەرهێنانی ( پ د ك ) و بەرپرسی لقی 24 ی سەفین و قائیمقامی قەزای شەقڵاوەو بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێرو بەرێوەبەی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەفسەرانی هاتوچۆ لە رێ و رەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەشی هاتووچۆی شەقڵاوە سەنتەری پشکنین (هەزەی )شەقڵاوەی کردەوە”.
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر باسی لەگرنگی ئەو کارە کردەوەو دووپاتیکردەوە ” کەوا لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههریمی كوردستان، به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی، کاری زۆری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە بواره جیاوازەکان کردووە ،بەتایبەت ئەو بوارانەی پەیوەندیان بە بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی هاووڵاتییانەوە هەیە، بواری هاتوچۆش لە گرنگترین ئەو ئەولەویاتانە دێتە هەژماردن كه سەرجەم ئەوانەش بوونهته هۆی زیاتر بووژانەوە و بەهێزکردنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان”.
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە ” کە ئەم پرۆژەیە سوودێکی زۆری هەیە بۆ شەقڵاوەو دەورووبەری هەروەها لۆدی قەرەباڵغی لەسەر هەولێر کەمتر دەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستە نزیکەی دووملیارو نیو دیناری بۆ تەرخان کرا”.