زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، دەڵێت” زۆری كێش و قەڵەوی پەیوەندیەكی گرنگی بە رێژەی سووتاندنی چەوری و میتابۆلیزمی لەشەوە هەیە، بەڵام كۆمەڵێك هەڵسوكەوت و خووی رۆژانە هەن كە لە كاتی رێجیم و كاتی ئاساییدا رێژەی سووتاندنی چەوری و میتابۆلیزمی ناو لەش كەم دەكەنەوە.
د. كامەران رەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك، ئاشكراشی دەكات” پێنج خووی رۆژانە وا دەكەن سووتاندنی چەوری لەشت كەم بكەیتەوە لەوانە:
-خواردنی یەك ژەم لە رۆژێكدا، یان پەیڕەوكردنی ئەو رێجیمانەت بڕێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك”.
- نەخواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتینەكان: خواردنی پڕۆتینەكان جگە لەوەی دەبنە هۆی ئەوەی درەنگتر هەست بە برسیەتی بكەیت، رێژەی سووتاندنی چەوری و میتابۆلیزمی جەستە زیاتر دەكەن، چونكە كاریگەری گەرمی خۆراكی FTE ی پڕۆتینەكان زۆر زیاترە لە كاربۆهیدرایت و چەوری.
- كەم خەوی و شەونخوونی: تێكچوونی خەو و درەنگ نووستن و هەستان .
- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و ماددە ریشاڵیەكان، هەروەها خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە شەربەتی گیراوە و فرێش .
- وەرزش نەكردن و كەمی جووڵە، زۆر دانیشتن یان پاڵكەوتن زۆربەی كاتەكان دەبنە كەمی رێژەی ماسوولكەكان یان پۆكانەوەیان لە جەستەدا.