سەردار قازی – زاری کرمانجی:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم دەڵێت، دوای تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول. ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە مووچەی مانگی 9 ئاشکرای دەکات، کە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە پەیوەستە بە تەواو کردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8، کە لەم هەفتەیەدا کۆتایی دێت. گوتوویەتی،” دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکەوێتە سەرەتای مانگی 10، و ئێستا داهاتی نەوت نزیکەی 500 ملیۆن دۆلارە کە ئەو پارەیە لە مانگەکانی 3 و 4 زیاترە کە 380 ملیۆن دۆلار دابین کراوە. سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە لە وادەی خۆی کە پێشووتر لە 25ی مانگ دەستی پێ دەکرد ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا:” هۆکاری ئەوە سیاسەتی وەزارەتی داراییە، ئەو چەند ڕۆژە کە جیاوازی هەیە بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سلێمانییە.”