چوارشەممە 16/8/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جان کریستۆف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە سەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێویستی کۆتاییهێنان بە شاڵاوی گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچانە کرا.