بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی راگەیاندو، گۆڕانکاری ئەوتۆ بەسەر پلەکانی گەرمادا نایەت و هاوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
خێرای با، لە سەرخۆ – مامناوەند ١٥-٢٥ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەودای بینین، لە نێوان ٨-٩ کم دەبێت .
سبەی هەینی ١٨ ی ئاب بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
خێرای با، لە سەرخۆ – مامناوەند ١٥-٢٥ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-٩کم دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٤١ پلەی سیلیزی
دهۆک:٤٣ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٤٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران:٤١ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٨ پلەی سیلیزی