شەهلا رەشید – سۆران:
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ئیدارەی سۆران، دەڵێت” لە ماوەی رابردوو، ناوی 1100 كەسی كەمئەندام لە جۆری بیركوڵ، شەلەل دەماغ، تاڵاسیمیا، هیموكیلیا، كورتەباڵا و ئۆتیزم دراونەتە لیژنەی پزیشكی و كار و بارەكانیان تەواو كراوە، بەمەبەستی تۆماركردن و دامەزراندنیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز دەكرێنەوە.
توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە ئیدارەی سۆران بە شێوەیەكی گشتی، 4511 كەمئەندام بوونی هەیە بە سەرجەم جۆرەكانییەوە، گەڕانەوەی ناوی كەمئەندامانی نوێ بە هەنگاوێكی باشی دەزانین و كارئاسانیان بەو بڕە پارەیە كە مانگانە پێدەدرێت بۆ دروست دەبێت”.