پشتیوان کەریم- سۆران:
بەرپرسی بنکەی تۆماری 1226ی هەڵبژاردنەکان لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لەئەمڕۆە پێنج رۆژ دیاری کراوە بۆ ئەو ئاوارانەی کە لەسنووری تۆماری هەڵبژاردنەکان نزیکن لەناوچەکە دەتوانن ناوی خۆیان راستبکەنەوە یا کاری گۆڕینی شوێن و ئەوانەی کەیەکەم جار دەتوانن دەنگ بدەن دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
محمد شاکر تەها، بەرپرسی بنکەی تۆماری 1226ی سۆران ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئاوارەکان تەنها پێنج رۆژ دیاریکراوە بۆ ئەم رێکارانە، بەڵام بۆ هاووڵاتییان سنوورەکە دوای بەکۆتاهاتنی وادەکە دووبارە کاتە درێژکراوەتەوە دەتوانن سوودمەندبن لە گۆڕینی شوێنی دەنگدان وراستکردنەوەی ناو لابردنی ناوی مردوان ئەوانەشی کە لەساڵی 2004, 2005 لەدایک بوون دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.”