پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ مسقالەکانی زێڕ بەجێگیری ماونەتەوە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 1903 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 483 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.