مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
لە ماوەی دوو مانگ، جۆرە ڤایرۆسێک هەشت ملیۆن مریشکی كێڵگه پەلەوەرییەکانی کوردستانی لە نێو بردووە و سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوا لە حکومەت دەکات ڤاکسینیان بۆ دابین بکات.
نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕاگەیاند : “پەتای نیوکاسڵە هەشت ملیۆن مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستانی لە ماوەی تەنیا 40 ڕۆژ لە نێو بردووە،”
سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبراو، داواکارە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریان بکات و دەڵێ : “داواکارین لە حکومەت هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی نموونەی خوێن لە مریشکی نەخۆش وەربگرین و لە تاقیگەی پێشکەوتوودا جۆری نەخۆشییەکە دیاری بکرێت، تا بزانرێت چۆن چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیمان بە دابینکردنی ڤاکسینە تا کێشەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکرێن، لەوەشیانە دووبارە پێویستیمان بە حکومەتە.”