ڕۆژان قیاس_زاری کرمانجی:
ئۆفەری لێخۆشبوونی لە 15 % ی هاوبەشانی ئاو، ئۆفەرەکە لە ٢٠ ئەم مانگە کۆتایی پێ هات.
بەڕێوەبەری ئاوی ڕواندز بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” پێشبینی دەکەین تا سەری ساڵ ئەم ئۆفەرە درێژ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکێکی زیاتر سوود سوودمەند بێت و قەرزەکەیان بدەنەوە”.
هۆگر مەلا، ئەوەشی خستە ڕوو” دوای ڕەخساندنی ئەم ئۆفەرە، خەڵکێکی زۆر قەرزەکانی هێناوەتەوە، نزیکەی 25 % هاوبەشانی ئاوی ڕواندز قەرزەکانیان هێناوەتەوە، بەڵام نزیکەی 75 % ی هاوبەشەکان ماون”.