زاری كرمانجی-سیدەكان
دوای بە قەزا بوونی سیدەكان دانیشتووانەكەی داواكارن هەنگاوەكان خێرا بكرێن لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەو دەستنیشان كردنی كەسێك بۆ ئەم پۆستە.
لای خۆیەوە م. ئەكارا ئەلیشا، بەڕپَوەبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند :” كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای سیدەكان لە دەستەڵاتی وزیرە، بەڵام رێكارەكان دەستیان پێكردووە، بۆ ئەم مەبەستە قائیمقامی سیدەكانیش نووسراوی ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆ كردبوو، دواتر ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كراوە”.
گووتیشی: ” ئەوان بۆچوونی ئێمەیان وەرگرتبوو لەسەر كردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، هەروەك بینایە ئامادەكراوەو میلاك هەیە، بە هیواین لە ئایندەیەكی نزیك بكرێتەوە، هەروەها تا بەشێوەیەكی فەرمی وادەی كردنەوەی دیار نەكرێت سیڤی بۆ پۆستی بەڕێوەبەرو بەشەكانی دیكەی وەرناگرێت.