زاری كرمانجی-چۆمان
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” لە شەقامێكی گەڕەکی گرمەندیل لە سنووری شارەوانیمان، دەست کراوە بە کاری بڕین و تێکەڵەڕێژکردنی، بەهۆی نەبوونی هیچ خزمەتگوزاریەک لەو شەقامە هاووڵاتیيانی ئەو گەڕەکە گرفتی هاتووچۆیان هەبوو”.
گووتیشی ” بە جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیە بەشێک لە گرفتەکانی دانیشتووانی شوێنەكە چارەسەر دەبێت و کارەکانی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.