زاری كرمانجی-سۆران
بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پۆڕتاڵی ڕێگەپێدان ڕاگەیەندرا.
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند:” پرسی بە دیجیتاڵکردنی دامودەزگاکانی ئیدارەی سۆران لە پلانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، کە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان”.
لە کۆبوونەوەیەکدا،حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مقەدەم هەرێم فازڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر ئاماددەبوون؛ باس لە پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریی هاووڵاتیان کرا، بەشێوەی ئۆنڵاین بۆ ڕێگەپێدانی پیشەیی، ماڵ گواستنەوە، چەند مامەڵەیەکی تر”.
ئەمەش کارئاسانییە بۆ هاووڵاتیان کە دەتوانن داواکارییەکانیان لەڕێگەی ئەم لینکە پڕبکەنەوە.