زاری كرمانجی-سۆران
بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكانی كەمی ئاوی خواردنەوە، پڕۆژەی ئاو بۆ سێ گوندی سنووری قەزای سۆران ئەنجام دەدرێت.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكانی كەمی ئاوی خواردنەوە، بڕیارە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ هەرسێ گوندەكانی (كەورین، دێڵزیان، بادلیان) جێبەجێ بكرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” بەتایبەت ئەمساڵ كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەووی كاریگەری زۆری هەبووە، لەسەر وشكبوونی بیرو سەرچاوە ئاوییەكانی شارۆچكەو گوندەكان، بۆ ئەم مەبەستە چەند رێكارێكمان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەر كردن و دابین كردنی ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتییان.