مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی
وەیسی سەعید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگرنگترین بریارە مێژووییەكانی سەرۆک مسعود بارزانی وچەند لایەنێكی سیاسی بوو بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ بەشێوازێکی مودێرن دەنگ وویستی خۆی بەجیھان بگەیێنێت .
به گووتهی ئهو ئهندام پهرلهمانه، بۆیەکەم جاریش لەمێژوودا گەلی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدا لە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ گوزارشتی لەرای خۆی كرد و ریفراندۆمی ئەنجام دا بۆنوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی… بەمەش سەروەرێكی تری مێژووی تۆماركرا لەخەبات وتێكۆشانی گەلەكەمان وەك دۆكیومێنتێك بە زیندووی دەمێنێتەوە چوونكە دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، ریفراندۆم بووە مایەی نوێكردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیمان کە تا ھەتایە دەبێتە سەنەدێکی مێژوویی و نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی،
بۆیە ھەرساڵ ئەم رێکەوتەیە بوویتە ڕۆژێكی دیرۆكی لە ژیانی سیاسی گەلی کوردستان وھیچ کات لەیاد ناکرێت.
وەیسی سەعید، ئاماژەشی بەوەدا” گەلی کوردستان مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعی ،خۆیەتی بریاری لەدیارکردنی چارەنووسی خۆی بدا ،بەسەرکەوتنی ریفراندۆم ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلەکەمان سەرکەوت …
گوتیشی:” ھەرچەندە گرفت لە بەردەم پرۆسەکەدا دروستکرا بەلام ھیچ کەس ولایەن و ولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرن ،چونکە دەنگی زۆرینەی خەلکی کوردستانە، تەنھا لەرێگای ریفراندۆمێکی ترەوە دەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەل بکرێتەوە کەئەمەش کارێکی ئەستەمە. تاھەتایەش ریفراندۆم، وەک شکۆو شانازیەک دەمێنێتەوە بەھیچ جۆرێک گەلی کوردستان دەستبەرداری نابێت،رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین کەسەرۆک مسعود بارزانی جوانی فەرموو(دەنگە زولال و بەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆ ناچێت رۆژێک دێت بەرهەمی دەبێت).