پشتیوان كەریم – چۆمان:
ئازاد مستەفا، بەرپرسی ئاوی چۆمان و دەوروبەری، لەبارەی پرسی ئاو لە سنووری قەزاكە و دەوروبەری و ئاستی ئاوی ژێر زەوی و رێژەی بەستنی پێوەرەی زیرەك و پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند: تا ئێستا گرفتی كەم ئاوی لە سنووری قەزای چۆمان و حاجی ئۆمەران نییە، لە گوندەكانیش ئەو كێشەیە نییە، پڕۆسەی تانكەرین نییە و هیچ سەرچاوەیەكی ئاویش لە ناوچەكە وشك نەبووە.
بەرپرسی ئاوی قەزای چۆمان و دەوروبەری، ڕوونیكردەوە: بەستنی پێوەری ئاو لە ناوچەكە 90%ـە، ئێستاش بەشێك پڕۆژە لە بواری ئاو لە سنووری ناحیەی گەڵاڵە و گوندەكانی سمیلان بە گوژمەی 719 ملیۆن جێبەجێ دەكرێن.