زاری كرمانجی- سۆران:
سەرۆکوزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، “پێویستە دامودەزگاکانی حکوومەت بە یەکسانی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی هاووڵاتییان بکەن” و دەشڵێت، “ئەرکی سەرەکیی بەرپرسان، خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە”.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئابی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ژمارەیەک گەڕەکی هەژارنشینی دهۆکی کرد و لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئەو شارە، لە پۆستێکدا رایگەیاند: “زۆر خۆشحاڵبووم کە ئەمڕۆ سەدانی ژمارەیەک گەڕەکی شاری دهۆکم کرد و لە نزیکەوە گوێم لە گلەیی و داواکارییەکانی هاووڵاتییان گرت. پێویستە دامودەزگاکانی حکوومەت بە یەکسانی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی هاووڵاتییان بکەن و جیاوازی لە نێوان هیچ گەڕەک و ناوچەیەکەدا نەکەن. ئەرکی سەرەکیی بەرپرسان، خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە”.