مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
رۆژی یەك شەمە، 13 ی ئاب، 2023، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆری كرد و لەگەڵ یەكە كارگێری و ئیدارییەكانی قەزاكە كۆبووەوە و بڕیاری جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری درا لە سنوورەكە، یەكێك لەو پڕۆژانە كە باسی لێوە كرا كێشەی كەمی كارەبا بوو بەتایبەتی لەو گوندانەی مولیدەی كارەبایان نییە، ئاماژەی بەوەدا، كێشەی كەمی كارەبا لەو ناوچانە چارەسەر دەكەین.
بەیان قادر، بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: یەكێك لە كێشە هەرە سەرەكیەكانی هاووڵاتییانی دەڤەری بارزان كێشەی كەمی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانییە و كەمتر لە یانزدە كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەیە، لە سەردانەكەی دوێنێی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوەدا كە دوو پێشنیازمان داناوە بۆ چارە كردنی كێشەی كەمی كارەبا لەو گوندانەی كە مولیدەیان نییە، یەكەمیان ئەوەیە كە هەوڵدەین لەگەڵ كۆمپانیایەك رێك بكەوین بۆ ئەو گوندانەی كە ژمارەیان كەمە تاقە شەمشیان بۆ دابین بكەین، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە هەوڵدەدەین بە دابینكردنی مولیدە بۆ گوندەكان كە خۆیان بەڕێوەی ببەن، هەردوو بابەتەكە دیراسە دەكەین لە هەر شوێنێك كامەیان باشتر بێت دەیخەینە بواری جێبەجێ كردنەوە.