پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی ڕوسیی : باشترە شووتی لە شەودا نەخورێت
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
ئاژانسی (سپۆتنیک) لە زاری پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی ڕووسیی هۆشداری دەدات کە نابێت شووتی لە شەودا بخورێت و هەروەک ئەو منداڵانەشی کە تەمەنیان لە ساڵێک کەمترە نابیت شووتیان پێ بدرێت.
ڤیکتۆریا ئیگۆرۆڤا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕوسیی لە هەڤپەیڤینێکی ئاژانسی سپۆتنیک بە دوور و درێژی باس لە زیانەکانی زۆر خواردنی شووتی دەکات و دەڵێ : “شووتی ڕێژەیەکی زۆر لە شەکری لەخۆگرتووە، بۆیە باشترە ڕۆژانە لە 500 گرام زیاتر نەخورێت، چونکە دەکرێت گرفت بۆ کۆئەندامی هەرس و پرۆسەی زیندەپاڵ دروست بکات،”
ڤیکتۆریا ئاگاداری باوانیش دەکاتەوە کە شووتی بە منداڵانی خوار تەمەنی یەک ساڵی نەدەن و دەڵێ : “نابێت منداڵانی خوار یەک ساڵی شووتیان پێ بدرێت، تا وەکوو سێ ساڵیش دەبێت بەئاگاییەوە پێیان بدرێت، واتە ڕۆژانە لە 50 بۆ 80 گرام زیاتر نەبێت، جگە لەوەی باشترە شەوانەش شووتی نەخورێت، لەبەر ئەوەی میز پێکەرە.”
ئەم خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕوسیی دەشڵێت : “نابێت ئەوانەی بە دەست نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، بەردی میز و نەخۆشیی شەکرەوە دەناڵێنن شووتی بخۆن یان دەبێت زۆر بە ئاگایەوە بیخۆن”.

































































