مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی بنکەی کۆمیسیۆنی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی، راگەیاند: ڕۆژی 12-8-2023 کۆتا رۆژ بوو بۆ نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدەر، بەڵام نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگێکی دیکە درێژکرایەوە، دەنگدەرانی سنوورەکە دەتوانن سەردانمان بکەن و هەر هاووڵاتییەک ویستی خۆی تۆمار بکات پێویستە کۆپی تەواوی بەڵگەنامەکانی لەگەڵ خۆی بێنێت.
بەرپرسی بنکەی کۆمیسیۆنی مێرگەسۆر،گوتیشی: لە سنووری بنکەی کۆمیسیۆنی مێرگەسۆر 15 هەزار دەنگدەر هەیە، لە ژمارەیەش تەنها رێژەیەکی زۆر کەم ماوە کە بایۆمەتریان نەكرد بێت.