زاری كرمانجی – سۆران :
بەپێی بڕیارێكی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێویستە مامۆستای زانكۆ 30 سەعات ئامادەیی هەبێت لە زانكۆ تا دەرماڵەی بۆ خەرج بكرێ، ئەگەر لەو كاتە كەمتر بوو، دەرماڵەی خۆتەرخانكردنی بۆ خەرج ناكرێ،
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئابی 2023، بەپێی دواین گشتاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەر مامۆستایەك لە هەفتەیەكدا بەلانی كەم 30 سەعات ئامادەبوونی زانستی لە دامەزراوەكەی نەبێت، دەرماڵەی خۆتەرخانكردنی زانكۆیی بۆ خەرج ناكرێت.
دەرماڵەی خۆتەرخانكردنی زانكۆیی بەپێی رێنوێنی و یاسا، تایبەتە بە مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا كە بەڕێژەی 100% و 75%ـی مووچەی بنەڕەتی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرج دەكرێت.
هاوكات مەرجی خەرجكردنی دەرماڵەی خۆتەرخانكردنی زانكۆیی، بریتییە لەوەی فەرمانبەر یان مامۆستا خۆی تەرخان بكات بۆ كارەكەی لە زانكۆ، بەپێچەوانەوە دەرماڵەی خۆتەرخانكردن، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە ناگرێتەوە كە خۆیان تەرخان نەكەن بۆ كاروباری زانكۆ.
بەپێی ڕێنوێنیی ساڵی رابردوو، ئەو مامۆستایانەی نازناوی زانستییان هەیە، لەگەڵ فەرمانبەرانی بەشە زانستییەكان، بەڕێژەی 100%ی مووچەی بنەڕەتی خەرج دەكرێت، بۆ فەرمانبەرانی بەشە كارگێڕییەكان، بەڕێژەی 75%ـی مووچەی بنەڕەتی خەرج دەكرێت.