زاری كرمانجی- سۆران:
توێژینەوەكان دەریان خستووە ٣⁄٢ ی ئەوانەی بەهۆی ئازاری بەردەوامی لەشییانەوە دەناڵێنن كەم خەوی و ناڕێكی خەویان هەیە، كەم خەویش كاریگەرییەكی راستەوخۆی لەسەر زیادكردنی ئازاری هەیە، بۆیەش دەبێتە هۆی نارَێكی و كەم خەوی.
پزیشكێكی پسپۆڕ چەند رێنماییەكی گرنگ دەدات و داواش دەكات كە ئەم رێنماییانە گرنگن پەیڕەو بكرێن بۆ نەهێشتنی كەم خەوی و باشكردنی ناڕێكی خەو لەو نەخۆشانەی ئازاری بەردەوامیان هەیە .
د. هەڤین كەمال شا، پسپۆڕی بێهۆشكاری و ئازارشكاندن، دەڵێت” دوور كەوتنەوە لە هەندێ خواردن و خواردنەوەكان و چەندین هۆكاری دیكە هەن كە یارمەتیدەرن بۆ رێكخستنەوەی خەو لەوانەش:
- پەیڕەوكردنی هەندێ خۆ و دوورخستنەوە لە هەندێكی تر: زۆرێك لەو كردارانە كاریگەرییان لەسەر نووستن هەیە و هەندێكیش وا لە جەستەمان دەكات تێ بگەین ئیتر كاتی خەوە و خۆمان ئامادە بكەین، هەروەها هەندێ لەو كردارانەش كە دەبێت خۆمان بە دوور بگرین لێی وەكو دووركەوتنەوە لەوخواردنەوانەی كە ماددەی كافاینیان تێدایە وەك چا، قاوە، بیبسی و خواردنەوە گازییەكان بۆ ماوەی 6 كاتژمێر پێش خەوتن.
-دووركەوتنەوە لە وەرزش بۆ ماوەی 4-6 كاتژمێر پێش نووستن، چونكە وا دەكات لەشمان هۆشیار ببێتەوە و ئەمەش كاتی پێویستە تا دووبارە خەوت لێ بكەوێتەوە.
-دووركەوتنەوە لە زۆر خواردن یاخود خواردنە تیژ و پڕ بەهاراتەكان نزیك كاتی خەوتن، ئەمانە هەمووی كاتی دەوێت بۆ هەرس كردن و دەبنە هۆی درەنگ نووستن. - دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی ماددە كحولیەكان و یان ئەوانەی نیكۆتینیان تێدایە وەك جگەرە.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” هەندێك كرداریش هەن دەبنە هۆی رێكخستنی خەو وەك:
-ئەنجامدانی وەرزش لە بەیانیان زوودا دەبێتە هۆی زوو خەوتن لە شەودا .
-خۆ شتن تایبەت بە ئاوی گەرم لە ئێواراندا دەبێتە هۆی خاو كردنەوەی ماسولكەكان و زوو خەوتن لە شەوانا
-خۆ كێشانەوە و راكێشانی ماسولكەكانی لەش بۆ ماوەی 3-5 خولەك پێش نووستن یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولكەكان و جومگەكان دەدات .
-خواردنەوەی شلەمەنی گەرم وەك شیر و چای رووەكی كە ماددەی كافایینی تێدا نەبێت كاتژمێرێك پێش خەوتن یارمەتیدەرێكی باشە زوو خەوتن.