مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
ماددەی هۆشبەر لە شێوهى جۆرە خواردنێکی منداڵان کە بە لوقمی جەلاتینی ناسراوە، هاوردەی عێراق کراوە و لە بازاڕ کڕین و فرۆشتنی پێ کراوە.
ئەندامێکی لیژنەی بنەبڕکردنی مادەی هۆشبەر و کاریگەرییە دەروونییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە کە ئەو جۆرە لوقمە لە بازار فرۆشرابێت بە منداڵان و دەڵێت : “هێنانی ئەو مادە هۆشبەرانە لە ڕێگەی لوقمی جەلاتینی منداڵەوە، بۆ ئەوە نەبووە کە بدرێت بە منداڵ، بەڵکوو بۆ ئەوە بووە کە گومان لەسەری لابدرێت و شێوازی دیکەش هەبووە بۆ هێنانی ئەو جۆرە مادە هۆشبەرانە لەوانە شاردنەوەی لەنێو کیسەی چپس-دا.”
جگه لهوه جۆره خواردنهى منداڵان، ماددهى هۆشبهر له رێگهى نێرگەلەی ئەلیکترۆنیشهوه هاورده كراوه.
ماجید شنگالی، ئەندامی لیژنەی بنەبڕکردنی مادەی هۆشبەر و کاریگەرییە دەروونییەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشی دەکات کە چەندین ڕێگە هەیە لە لایەن بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بەکار دەهێندرێت بۆ هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەر بۆ نێو شارەکانی عێراق و دەڵێ : “بازرگانانی ئەو ماددەیە چەندین ڕێگەی جیاواز دەگرنە بەر بۆ هێنانی مادەی هۆشبەر بۆ عێراق، لەوانە شاردنەوەی لەشوێنی هەستیاری قاچاخچییەکە، یان لە ڕێگەی ژنانەوە، هەروەها بەکارهێنانی درۆن بۆ گواستنەوەی.”