دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی رابردوودا لە كەناڵەكانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا باس لەوە كراوە كوالێتی ئەو خۆراكانەی لە عێراق دابەش دەكرێن گۆڕانكارییان بەسەر هاتووە و دەستكاری كراون.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانی خۆراك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” كواڵێتی بەشەخۆراكی مانگانە كواڵێتی بەرزە و هیچ كێشەیەكی نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی زیانی لە بەرژەوەندی هەندێك بازرگانەكان داوە لەلایەن ئەوانەوە هێرش دەكرێت سەر كواڵێتی بەشە خۆراك”.
لاما مووسەوی زیاتر روونیكردەوە ” مادەكانی بەشەخۆراكی مانگانە پێش ئەوەی بچنە ناو كۆگاكانەوە، پشكنینیان بۆ دەكرێت، دواتر بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێن، هەموو كەرەستەكان كوالێتی بەرزن و تایبەتمەندییان هەیە كە ناتواندرێت دەستكاری بكرێن”.
گووتیشی ” كارمەندان بەردەوامن لە پاراستن و هەڵگرتنی مادە خۆراكییەكان بەشێوەیەكی تەندروست، بەتایبەتی بەرهەمە پاقلەمەنییەكان كە پێویستە لە پلەیەكی گەرمی باشدا هەڵبگیرێن.”