مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2024 ی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووانی وڵاتەکەی دیار کرد.
زیاد عەواد کازم، سەرۆکی دەستەی ناوەندی ئامار، ڕاگەیاند لە کۆبوونەوەی مانگی ڕابردووی دەستەکەیان کە بە سەرپەرشتی وەزیری پلاندان ئەنجامدراوە، بڕیار لەسەر ئەوە درا کە ڕۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2024 دیارکراوە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان.
سەرۆکی دەستەی ناوەندی ئامار ئەوەش دەڵێت : “ئەمساڵ بڕی 100 ملیار دینار بەمەبەستی جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی ژێرخانی و دامەزراندنی ناوەندێکی داتا تەرخان کراوە.”