زاری كرمانجی -سۆران:
ئهمڕۆ یەک شەممە 8/13 مەسرور بارزانی سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .
باڵیۆزی کەنەدا پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدرال و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوون کە تامی ئامیز بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، ئامادەی بوو.