زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێك زانیاری دەخاتەڕوو لەبارەی ئەوانەی نەخۆشی رەبۆیان هەیە، ئاشكراشی دەكات ئەو كەسانەی تووشبووی ئەم نەخۆشییەن زیاتر دەبێ لەو شوێنانە بن كە فێنك و سێەرن.
د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەو شوێنانەی كە زۆر شێدارن، وشكە ساڵی و كەم ئاوین زیاتر كاریگەرییان لەسەر تووشبووانی نەخۆشی رەبۆیان هەیە، گەرما چەند زیاد بێت رێژەی شێ لە هەوا زیاتر دەبێت، زۆربەی نەخۆشییەكانیش لەبەر ئەم هۆكارە زیاتر دەبن، شۆكی گەرما كاریەگەرییان لەسەر دەكات و تووشی هاتنەخوارەوەی خوێ و ئاو دەردان لە جەستەدا دەبن تایبەت لە بە تەمەنەكان و پەككەوتەكان، هەر بۆیەش نابێ ئەوان بچنە بەر تیشكی خۆر، چونكە دەبێتە هۆی مەترسی مردن، ئەگەر كەشەكە گەرم بوو بەڵام لەبەر سێبەر بن ئەوا گەرما زۆر كاریگەری نابێت لەسەریان.
گووتیشی” ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بە گشتی كاریگەرییان لەسەر دروست دەكات، بەڵام زۆر جیاوازی نییە لەگەڵ كەسێكی ئاسایی، بەڵام ئەوانەی پەستانی خوێنیان هەیە كاریگەرییان كەمترە لەوانەی رەبۆیان هەیە.