زاری كرمانجی-سۆران
رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە كاسبكاران و پیشەوەران بۆ كاركردن روو لە ناوچەی پیشەسازی سۆران دەكەن، پزیشكێكی پسپۆریش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما رێنمایی بڵاودەكاتەوە.
د. كاروان جەمال، پزیشكی پسپۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” تا هاووڵاتییان بۆیان دەكرێت خۆیان لەم گەرمایە بەدوور بگرن و كەمتر لە ماڵەوە بهێنە دەروە، چونكە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ”.
گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە هەندێ خەڵك ناچاربن، بۆ دەوام و ئیش و كاری رۆژانە بچنە دەروەەی ماڵ، بەتایبەتیش پیشەوەرو كاسبكاران، پێویستە لەكاتی ئیشكردندا خۆیان لە گەرما بپارێزن و جاربەجاریش پشوو بدەن.