زاری كرمانجی- سۆران:
بەرپرسی ئامار لە نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، ئاماری هەفتەی ڕابردووی ئەو منداڵانەی بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما نەخۆش كەوتوون ئاشكرای كرد.
جەمشید رەمەزان، بەرپرسی ئامار لە نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما 61 منداڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، كە تووشی رشانەوە و سكچوون بوونە، لەوانەش 25 منداڵ گەیەندراونەتە بەشی راوێژكاری بۆ چارەسەری پێویست، هەروەها 36 منداڵیش لەبەشی فریاكەوتن و قاوشی منداڵان خەوێندراون.
ئاشكراشی كرد” زۆربەی زۆری ئامارەكان هی ئەو منداڵانەن كە بەهۆی بەرزی پلەی گەرما تووشی سكچوون و رشانەوە دەبن، رۆژانە ژمارەی سەردانیكەران كەم و زیاد دەبن، بەڵام بەهۆی گەرماوە لەم ماوەیەدا سەردانیكەران زیاتر بوونە و بەردەوامیشن.