زاری كرمانجی سۆران
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران، دەڵێت، لە ئێستادا رێژەی تاوان بەشێوەیەكی گشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رووی لە كەمبوونەوە كردووە، هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات.
عەقید شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران،بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” خۆشبەختانە لە ئێستادا رێژەی تاوان بەشێوەیەكی گشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رووی لە كەمبوونەوە كردووە، ئەوەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوەو هەوڵەكانیش زیاتر بەردەوامە بۆ نەهێشتنی ئەم جۆرە دیاردەیە”.
گووتیشی: ” هۆكاری كەمبوونەوەی تاوانەكان بۆ داخستنی شوێنی چەكفرۆشان و تۆمار كردنی چەكی هاووڵاتییان و خول و سمینار و گەیاندنی پەیامی هۆشیاری و چاوكراوەی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و هێزە ئەمنییەكان بە گشتی دەگەڕێتەوە.