پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی سۆران سەرپەرشتی كاروباری ئایینی دەكات، كە پێكهاتووە لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و تێبینەرایەتی ئەوقافی چۆمان و رواندز و مێرگەسۆر و تێبینەرایەتی كاروباری مەسیحییەكان لە هەر چوار قەزای سۆران و چۆمان و مێرگەسۆر كە پێكهاتووە لە 13 ناحیە و 500 گوند.
د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقاف و كاروباری ئایینی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ژمارەی سەرجەم مزگەوتەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران، پێكهاتوون لە 584 مزگەوت لە كۆی ئەم ژمارەیە 290 مزگەوت وتاری هەینی تێدا دەخوێنرێتەوەو 294 مزگەوت وتاری هەینی تێدا پێشكەش ناكرێت”.
لە بارەی پێش نوێژ و وتار خوێنان ڕوونی كردەوە:” 115 كەسن، 58 كەس پێشنوێژی دەكات و 35 خۆبەخشی بە مووچە و 125 خۆبەخشی بێ مووچە هەن و 60 خزمەتگوزار و وانەبێژ هەیە و 82 قورئان خوێن و بانگ بێژ بوونیان هەیە”.
هاوكات: پشتیوان سرێشمەی، بەڕێوەبەری ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئاشكراشی كرد:” 996 خزمەتگوزار و 13 پشكێنەر بوونیان هەیە، كۆی گشتی فەرمانبەرانی ئەوقافیش لە سنووری ئیدارەی سۆران پێكهاتووە لە 1414 كەس “.
لە كۆتایدا سرێشمەیی، لە بارەی كۆی ژمارە و شوێنە ئایینییەكانیش روونی كردەوە:” لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سێ كەنیسە هەیە و چوار تێبینەرایەتی و یەك قوتابخانەی ئیسلامی و نۆ حوجرەی فەقێیان و یەك تەكیە و خانەقا بوونی هەیە هەروەها لەگەڵ سەدان موڵكی ئەوقاف هەیە.