پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی
دوای ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەک دەر دەکەوێت لە گەڕەكی شەهیدانی سۆران نەوتی ڕەش لەبن چەند دار چنارێک کراوە کە تەمەنیان سەرووی 20ساڵ دەبێت، ئەو هاووڵاتییە داوا دەکات بکەرانی ئەم کارە دەستگیر بکرێن.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند: بەداخەوە بۆ دوژمنانی ژینگە کە هەستاون بە ڕشتنی روون و نەوتی ڕەش ئەمەش کارێکی نا مرۆڤانەیە، لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە بەپێی یاسا رووبەرووی ئەم دڕندانە دەبینەوە لەبن کردنی رۆنی رەش لە ژێردرەختە بەتەمەنەکان هیچی کەمتر نییە لە تیرۆری کەسێک لەم نیشتمانە جوانە کە چوار داری بە تەمەن لە گەڕێکی سۆران روونی رەشیان لەبن کراوە.
هەژار ماهیر، دەشڵێت: وەكو فەرمانگەی ژینگەی سۆران دەست دەکەین بە هەڵکۆڵینی بن ئەو دارانە بۆ ئەوەی مەترسی لەناو چوونیان لەسەر نەبێت، لەگەڵ ئەوەی بە هەماهەنگی پۆلیسی دارستان و ژینگە هەوڵدەدەین لە رێگەی کامێرای چاودێریەوە بکەری ئەم کارە بزاندرێت و بەسزای یاسایی خۆی بگات.