زاری كرمانجی- سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان روو لە دابەزین دەکات بەراورد بە رۆژانی رابردوو.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە 13-8-2023 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەی گەرما بە یەک پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی دووشەممە 14/8/2023، ئاسمان ساماڵ بە گشتی لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور .پلەی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1- 2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 49 پلەی سیلیزی
لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە، شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێنی ناوچەی گەرمیان پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بەرز بووەتەوە.