د. ئازا – زاری كرمانجی:
شەهید سەباح، مامۆستای وەرزش لە ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز لە ژێر چاودێری هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پاڵەوانێتییەك لە یاری تێنسی سەر زەوی بكاتەوە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و یاریەكانی لە قەزای ڕواندز بەڕێوەدەچێت، خەڵاتی گرانبەهاش پێشكەش دەكرێت بە یاریزانی یەكەم و دووەم، جگە لەمەش شوێنی مانەوە بۆ ئەو یاریزانانە دابین كراوە كە لە شارە دوورەكان دێن بۆ بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە.
تێبینی: بۆ ناو نووسین دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارە مۆبایلەكانی:
07504073422
07824904091.

































































