زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بڵاوكراوەیەكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات خۆیان لە كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بپارێزن.
دەقی بڵاولراوەلەی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی كوردستان :
لۆ خۆ پاراستن لە كاریگەریەكانی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما تكایه رەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت :
- خۆ بە دوور گرتن لە بەركەوتنی ڕاستەوخۆ و ماوە دڕێژی تیشكی خۆر .
- خواردنەوەی برێكی زۆر لە ئاو لۆ ھێشتنەوی لەش بە شێداری .
- جێ نەھێشتنی منداڵ لە ناو ئوتومبێل كە رەنگە ببێتە مەترسی لە سەر ژیانیان .
- جێ نەھێشتنی ئەو كەل و پەلانەی كە خێرا ئاگر دەگرن لە ناو ئوتومبێل وەك ئامێرەكانی بارگاوی كردن، مۆبایل، بۆن ، بۆن خۆشكەری ھەوا .
- ھوشیار كردنەوەی گەشتیاران و دەستنیشانكردنی ئەو شوێنانەی كە گونجاون لۆ مەلەكردن .
-سەردانی نەخۆشخانە لە كاتی دەركەوتنی نیشانەكانی (خۆر لێدان – چربە الشمس – Sunstroke ).
































































