پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ یەک شەممە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی، هەروەها گۆڕانكاری بەسەر بەشێك لە جۆرەكانی دیكەی دراودا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 152,500هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 850 تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 700 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 3,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.