زاری كرمانجی-سۆران
وەك خاوەن دوكان و ماركێتەكانی سنووری قەزای سۆران، بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن: ” بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما، لە ئێستا هاووڵاتییان بۆ كڕینی خۆراك و پێداویستییەكانیان زیاتر لەكاتی ئێواران و شەوان روویان تێدەكەن.
لەمبارەوە سامان فاتح، خاوەن ماركێتە لەسنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی سەختی گەرما رووی لە سنوورەكەمان كردووە، ئەوەش لەچەندین رووەوە كاریگەری هەبووە، لە كەمبوونەوەی هاووڵاتییان بەتایبەت لە رۆژدا بۆ سەردانی كردنی بازاڕ و دوكانەكان، هەروەها مەترسی تێكچوونی خۆراك و كاڵاكان بەتایبەت ئەوانەی رۆژیان بەردەكەوێت”.
گووتیشی: ” بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، لە ئێستا هاووڵاتییان بۆ كڕینی خۆراك و پێداویستییەكانیان زیاتر لەكاتی ئێواران و شەوان روومان تێدەكەن، چونكە خەڵكەكە كاتی رۆژدا كەمتر دەهێنە دەروە.