زاری كرمانجی-سۆران:
لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە ” دوای وردبینی كۆمپانیای دیلۆیت لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ تێكڕای نەوتی فڕۆشراو بە بۆڕی زیاتر لە 37 ملیۆن و 618 هەزار بەرمیل بووە بە نرخی 100 دۆلار و 38سەنت بۆ یەك بەرمیل بە شێوەی مامناوەندی و تیكڕای داهاتەكەشی سێ ملیار و 776 ملیۆن دۆلاربووە”.
سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ، لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە نرخی 54 دۆلار و 8 سەنت بە پاڵاوگە ناوخۆییەكان فرۆشراوە بەمەبەستی دابینكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، كە تیكڕای داهاتەكەی 12.8 ملیۆن دۆلار بووە”.
زیاتر روونكراوەتەوە ” كۆی بەهای نەوت فرۆشراو لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیار و 789 ملیۆن دۆلار بووە كە زیاتر لە دوو ملیار و 217 ملیۆن دۆلار بۆ دانەوەی قەرز و خەرجییەكانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت خەرجكراوە”.
هەروەها تیكڕای پوختەی داهاتی سافیش كە گەڕابێتەوە خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیار و 571 ملیۆن دۆلار بووە كە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجیكردنی پڕۆژەكان تەرخان دەكرێت”.
خشتەی داتاو زانیارییەكان بەم شێوەیەی خوارەوەیە: