مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بارەی کاتی دەنگدانەوە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و دەڵێ مەرجە کارتی دەنگدانی هاووڵاتیی وێنەی خۆی لەسەر بێت.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە کارتی دەنگدان وێنەی خۆی لەسەر بێت، ئەگەرنا بە هیچ شێوەیەک مافی دەنگدانی نییە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ماوەی 30 ڕۆژی تری درێژ کردەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دەرفەتی نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدانیان هەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش، داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن بکەن لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق و کارتی دەنگدانەکەی خۆیان نوێ بکەنەوە و هۆشداریش دەدات و دەڵێ : “دەبێت هاووڵاتییان خۆیان سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ تازەکردنەوەی کارتەکانیان و وێنەی و پەنجەمۆریان تێ دابێت و بەپێچەوانەوە دەنگدەر مافی دەنگدانی نامێنێت.”