شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ لە سنووری ئیدارەی سۆران، هۆشداری دەدات لەبارەی كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، رێنمایش بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو.
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” كاریگەری گەرما نەك تەنها لەسەر كاسبكاران و كرێكاران بەڵكو لەسەر هەموو خەڵك هەیە، بەڵام كاسبكاران زیاتر لە دەرەوەن بۆیەش پێویستە زۆر زیاتر خۆیان بپارێزن لەم گەرمایە”.
گووتیشی” ئەوانەی كە زۆر لە دەرەوەن وەك كاسبكاران و كرێكاران، بەهۆی هیلاكی و ئارەقكردنی زۆرەوە ئاوێكی زۆر لە جەستەدا لەدەستدەدەن، بۆیە پێویستە شلەمەنی زۆر بخۆنەوە تایبەت ئاو، هەروەها هەوڵبدەن جلوبەرگی رەنگكراوە لەبەر بكەن و رەنگی رەش و تۆخ زۆر لەبەر نەكەن، چونكە ئەمەش كاریگەری هەیە بۆ زیاتر راكێشانی تیشكی خۆر، جگە لەمەش كڵاو، چاویلكە بەكاربهێنن، ئەو شوینەی كە لێی كار دەكەن سیبەر بێت.