بەرەبەیانی ئەمڕۆ 12-8- ٢٠٢٣ لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک چەكدارانی پەکەکە تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
بەپێی زانیارییەكان کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە “چەكدارانی پەکەکە لە گەلی ڕەشابەی سنووری ناحیەی دێرەلوک گولـلەیەکی (ئار بی جی) لە هێزێکی پێشمەرگە داوە، لە بەرامبەریشدا هێزەكانی پێشمەرگە وەک وەڵامیان داوەتەوە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک تەقە كردن لە نێوانیاندا بەردەوام بووە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەر هێزەكانی پێشمەرگە نەكەوتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم دەیەوێت ناوچە سنورییەکان کۆنترۆڵبکەن، و ئارامی بگەرێننەوە ئەو ناوچانە.
هەرچی پەکەکەشە تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە، رۆژانە لە سنووری سلێمانی چەكدارانی پەكەكە دەكرێنە ئامانج و هیچ كاردانەوەیان نییە.