زاری كرمانجی-سۆران:
تیمی وڵامدانەوەی خێرای مرۆیی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵمەتی هۆشیاری لە شوێنە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام دەدات.
ئیبڕاهیم شێروانی، سەرپەرشتیاری تیمی وڵامدانەوەی خێرای مرۆیی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” بەمەبەستی پاكڕاگرتنی شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەیاندنی پەیامی هۆشیاری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران به هەڵواسینی پۆستەرات، هەڵمەتێكی هۆشیاریمان دەستپێكردووە”.
گووتیشی: ” هەڵمەتەكە شوێنە گەشتیارییەكانی گشت قەزاو شارو شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوەو چەند ڕۆژێك بەردەوامی دەبێت.