شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
قایمەقامی قەزای خەلیفان بە وەكالەت بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای خەلیفان جێبەجێ دەكرێن كە بەشێك لەو پڕۆژانە كۆتایی بەكارەكانیان هاتووە و بەشێكیشیان لەبواری جێ بەجێ كردندان.
مەغدید عەریف ئەحمەد ، دووپاتی كردەوە، یەكێك لەگرنگترین ئەو پڕۆژانە بەجووت ساید كردنی ڕێگای سپیلك-خەلیفانە یەكێكە لەپڕۆژە ستراتیژیەكانی حكومەت لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و بە گوژمەی حەفتا ملیار دینار لە واری جێبەجێ كردندایە، بەشێكە لە تەواوكەری ڕێگای هامڵتۆن كە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە، هەروەها لایەنی جێ بەجێ كار بەردەوام كاری تێدا دەكات و ٪٤٠ كارەكانی بەكۆتا هاتووە و لەئایندەیەكی نزیكدا كۆتایی بە كارەكانی ئەو پڕۆژەیە دێت .”
لەلایەكی دیكەوە، بە گوژمەی دوو ملیار دینار لەسەنتەری خەلیفان و سرێشمە پڕۆژەی كۆنكریت كردن و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان ،سەرەڕای پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند گوندێكی سنووری قەزای خەلیفان بە گوژمەی یەك ملیار دینار.” قایمەقامی قەزای خەلیفان، ڕاشیگەیاند: لە پلانمان دایە گرنگی بە كەرتی گەشتیاری بدەین لە ناوچەكە بەهۆی هەڵكەوتەی شوێنی جوگرافی و لەبار بوونی بۆ شوێنی گەشتیاری.”