فێنكترین شوێن لە سنووری ئیدارەی سۆرانە
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند” له ئیدارەی گهرمیان و کەرکوک پلهی گهرما بۆ نیوهی كوڵان بەرزدەبنەوە”.
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ – ١٠)کمە.
بەپێى پێشبنییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک دەبێت کە (٥٠ – ٥١) پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران تۆماردەکرێت کە ٣٤ پلەیە.