مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی هاتووچۆی هەولێر، ساڵانە لە مانگی حوزەیران ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵی داهاتوو هاوردهى هەرێمی کوردستان دەکرێت و دوای سێ مانگ تۆمار دەکرێن.
هاوکات لە ڕوونکردنەوەیەکدا، فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: “بەپێی ڕێنمایی هەموو ساڵێک لە ١ی حوزەیرانەوە ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵی داهاتوو داخڵ دەکرێت و لە کۆمپانیاکان دەفرۆشرێت، بەڵام تۆمارکردنیان لە ڕۆژی ١ی ئەیلوول دەست پێ دەکات، واتا دوای سێ مانگ لە داخڵکردنیان.”
حاجی باس لەوەش دەکات کە هیچ سزایەکی دواکەوتنی تۆمارکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دیار نەکراوە، تا ڕێگەی پێ دەدرێت بۆ تۆمارکردن.