وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەبارەی مافی مانەوەی پەناخوازە عێراقییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەڵێت، “هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان نییە”.
دوێنێ هەینی 11-8- ٢٠٢٣، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند “هەر هاووڵاتییەک مافی پەنابەری وەرنەگرێت، ناچارە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی”.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا گووتیشی “داواکاریی ٣١ هەزار هاووڵاتیی عێراقی بۆ وەرگرتنی وڵاتینامەی ئەڵمانی رەتکراوەتەوە”.
بەگوێرە وەزارەتەکە، ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا 256 عێراقی دیپۆرتکردووەتەوە.